هێرشی قورس میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سنووری عێراق و سووریا دەکاتە ئامانج و دۆخیان نالەبار ڕاگەێندراوە

پەیامی کورد      ...   هێرشی قورس میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سنووری عێراق و سووریا دەکاتە ئامانج و دۆخیان نالەبار ڕاگەێندراوە

شەوی دووشەممە ٢٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ فڕۆکەیەکی نەناسراو پێگە و مۆڵگەکانی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە پارێزگای ''دیرەزۆر''ی سووریا لە نزیک سنووری عێراق کردە ئامانج؛ شوێنێک کە ڕێژیمی ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لەوێ هەژموونی سەربازی و نیزامی خۆی پەرە پێداوە.

هەواڵدەریی ''ڕۆیتێرز'' لە زاری سەرچاوە نیزامییەکان و دانیشتووانی ئەو ناوچەیە باسی لەوە کردووە کە ئەو هێرشە لە باشووری شارەکی ''مەدائێن'' لە نزیک ڕووباری فۆرات ڕووی داوە.

دوو کەس لە دانیشتووانی ناوچەکە باسیان لەوە کردووە، دوای چەندین تەقینەوە کە دەنگیان بیسترا، ئۆتۆمبێلیەکانی فریاکەوتن لە حاڵی ڕۆیشتن بۆ شوێنی تەقینەوەکە بوون.

دانیشتووانی شارەکی ''مەدائێن'' بە ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" یان وتووە: ''میلیشیاکان زۆر بە پەشۆکاوی داوایان لە خەڵک دەکرد کە ناوەندی شار و شەقامەکانی دەورووبەری چۆڵ بکەن".

میدیاکانی سووریە کە پێشتر جێگیربوونی هەزاران میلیشیای سەر بە ڕێژیمی ئێرانیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ڕەت دەکردەوە، هەتا ئێستا لەبارەی ئەو هێرشەوە باسیان لە هیچ نەکردووە.

ئیسرائیل کە لە پەرەگرتنی دزە و هەژموونی سەربازی و نیزامی ئێران لە سووریا نیگەرانە، باسی لەوە کردووە کە بۆ بەرنگاربوونەوە لەگەڵ ئەو هەوڵانەی ئێران ، هەتا ئێستا سەدان هێرشی لە سووریا ئەنجام داوە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە