هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە ئەفغانستان
پەیامی کورد ... هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە ئەفغانستان
ووتەبێژی وویلایەتی پەروان ی ئەفغانستان هەواڵ لە هاوێشتنی چەندین ڕاکێت بۆ سەر بنکەی ئاسمانی بەگرام ی ئەمریکا لەم ویلاتەیە دەدات
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕاکێتەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەرەو بنکەی ناوبراو هێرش کراوە بەڵام لە ڕاپۆرتەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە زەرەر و زیانەکانی ئەم ڕاکێتانە نەکراوە .
" وەحید شاهکار " ووتەبێژی ئەم ویلایەتە هەروەها ڕایگەیاندووە : هێرشبەران بۆ ئەوەی ١٢ ڕاکێت بهاوێژن بۆ سەر بنکەی ئاسمانی سەرەکی ئەمریکا بەرنامەیان دادەڕشێت بەڵام ئەوان تەنیا توانییان ٥ مووشەک بهاوێژن . ئەم مووشەکانە لە ناوچەی قەلەندەر خیل لە ویلایەتی پەروان ەوە هاوێشتراون و ئەم ڕووداوە نزیکەی کاتژمێر ٦:٣٠ ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی خۆجەیی ڕوویداوە
شاکار هەروەها ووتی : ١٠ ڕاکێتی مۆدێل «BM-12» لە سەر بارهەڵگرێک بار کرابوون کە ٥ ڕاکێت یان هاوێشتران بەڵام پۆلیس هێرشەکانی دیکەی هەڵوەشاندووەتەوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە