هێرشی مووشەکی کرایە سەر تاجیکستان
پەیامی کورد ... هێرشی مووشەکی کرایە سەر تاجیکستان
لە لایەن ئەفغانستان ەوە هێرشی مووشەکی کرایە سەر تاجیکستان و داعش یش بەرپرسیاری ئەم کارەی گرتە ئەستۆ
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان گرووپی تێرۆریستی داعش بەرپرسیاری هێرشی مووشەکی لە خاکی ئەفغانستان ەوە بۆ سەر تاجیکستانی گرتە ئەستۆ .
میدیاکانی تاجیکستانی ڕۆژی شەممە لە زاری بەرپرسانی ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە ڕایانگەیاند کە ٤ مووشەکی دەستکرد لە جۆری BM-۱ لە شارۆچکەی خواجە غاری پارێزگای تەخار بەرەو تاجیکستان هاوێشتراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تاجیکستانی هەرچەندە سنوورەوانانی ئەم ووڵاتە لە دوای هاوێشتنی مووسەک بەرەو تێرۆریستان ، ئۆتۆمبێلەکانی ئەوانیان لەناو برد بەڵام زەرەر و زیانێک بە خۆیان نەگەیشت .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە