هێرشی مووشەکی کرایە سەر ناوەندی شاری دیمەشق
پەیامی کورد ... هێرشی مووشەکی کرایە سەر ناوەندی شاری دیمەشق
وەزارەتی بەرگری سووریا : زۆربەی مووشەکەکان ڕێگرییان لێکرا
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی میدیاکانی سووریا هەواڵیان لە چالاک کردنی سیستەمی بەرگری ئەو ووڵاتە لە دوای هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوەندی شاری دیمەشق یان ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاپۆرتەکان ، میدیاکانی سووریا چەند خولەکێک بەر لە چالاککردنی سیستەمی بەرگری ئەو ووڵاتە دوای هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر جەرگەی دیمەشق هەواڵیان بڵاوکردەوە.
ڕۆژنامەی "ئەلوەتەن"ی سووریا بڵاویکردەوە، سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەو ووڵاتە لە لادێیەکانی سووریا چالاک و لەگەڵ ئامانجە دوژمنکارەکاندا خەریکە.
سەرچاوە سوورییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم هێرشە ناوچەی ئەلبەهدلیەی کردۆتە ئامانج کە دەکەوێتە ناوچەی زەینەبییە لە گەڕەکی دیمەشق و تا ئێستاش هیچ هەواڵێک سەبارەت بە ئەگەری زیانەکانی نەبووە.
وەزارەتی بەرگری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕژێمی ئیسرائیل ژمارەیەک ناوچەی دەورووبەری دیمەشقی بە هێرشی مووشەکی لە دیوی جۆلانی داگیرکراوی سوریاوە کردە ئامانج.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە