هێرشی هاوپەیمانی عەرەبی بۆسەر میلیشیا حووسییەکان ٩٠ کوژراوی لێکەوتەوە
پەیامی کورد ... هێرشی هاوپەیمانی عەرەبی بۆسەر میلیشیا حووسییەکان ٩٠ کوژراوی لێکەوتەوە
لە درێژەی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی عەرەبی بۆسەر میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای مەرئەب، ٩٠ میلیشیای حووسی کوژران.
هێزی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ پشتیوانی لە دەوڵەتی یاسایی یەمەن، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جانیوەری ، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٩ هێرشی ئاسمانیمان بە تۆڵەی هێرشی میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بۆسەر فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی کردوەتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەو گرووپە میلیشیایە لە پارێزگای مەرئەب و لە ئاکامدا ٩٠ میلیشیای حووسی کوژراون و ١١ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەو گرووپە میلیشیایە بە تەواوەتی تێک شکێندراوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەرتەشی دەوڵەتی یاسایی یەمەن، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، بەرپەرچی هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانیان لە ڕۆژئاوای پارێزگای مەرئەب داوەتەوە و لە ئاکامدا ٢٠ کەس لە میلیشیا حووسییەکان کوژراون و بە دەیان کەس لە چەکدارەکانی ئەو گرووپەش بریندار بوون.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە