هێرشی ووردی ئیسرائیل سەرکردەیەکی تری گرووپی تیرۆریستی حەماسی لە لوبنان كوشت
پەیامی کورد ... هێرشی ووردی ئیسرائیل سەرکردەیەکی تری گرووپی تیرۆریستی حەماسی لە لوبنان كوشت
لە ئۆپراسیۆنێکی ئامانجداردا سەرلەبەیانی هەینی ١٥ی خاكەلێوە، سوپای ئیسرائیل بە سوود وەرگرتن لە فڕۆکە جەنگییەکانی خۆی، بینایەكی لە شاری سەیدا لە باشووری لوبنان كردە ئامانج.
لەم ئۆپراسیۆنەدا حەسەن فەرحات ناسراو بە "ئەبوو یاسر"، لە سەرکردە باڵاكانی گرووپی تیرۆریستی حەماس کە لە لوبنان نیشتەجێی بوو كوژرا.
ئەم هێرشە لە درێژەی شەپۆلی نوێی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لەدژی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی حەماس لە ناوچەکە دێت.
ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە