هێرشێكی دیكەی حووسییەكانی سەر بە ئێران لە دەریای سوور پووچەڵ كرایەوە
پەیامی کورد ... هێرشێكی دیكەی حووسییەكانی سەر بە ئێران لە دەریای سوور پووچەڵ كرایەوە
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا (سێنتكام)، ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، چه‌كداره حووسییەكانی یه‌مه‌ن كه ئێران پاڵپشتییان ده‌كات، كه‌شتییه‌كی بازرگانییان له ده‌ریای سوور كرده ئامانج.
هه‌روه‌ها له ڕاگەێندراوەكەدا هاتووه، له ڕێگە‌ی دوو مووشه‌كی بالیستی، حووسییەكان كه‌شتییه‌كی بازرگانی ئه‌مریكی كه ئاڵای دوورگه‌ی مارشاڵی هه‌ڵكردبوو و یۆنانیش ئیداره‌ی ده‌كات، بۆردومان كردووە و تیمی سه‌ر كهشتییەكه هه‌ستیانكرد مووشه‌كه‌كان له نێو ئاودا له ته‌نیشت كهشتییەكه كه‌وتنه خواره‌وه و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.
پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، نزیكه‌ی ١٠ هێرشی ئاسمانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی بریتانیا بۆ سه‌ر پێگه و بنكەی چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كە ئێران پشتیوانی‌یان دەكات له چه‌ند شارێكی ئه‌و ووڵاته ئه‌نجامداوه.
ئەم بابەتە 12037 جار خوێندراوەتەوە