هێرشێكی چەكداری لە ئاڵمانیا ١٥ قوربانی لێکەوتەوە

پەیامی کورد   ...  هێرشێكی چەكداری لە ئاڵمانیا ١٥ قوربانی لێکەوتەوە

پۆلیسی ئاڵمانیا ڕایگەیاند، شەوی  ڕابردوو لە ناوەندێکی ئائینی لە شاری هامبۆرگ حاڵەتێکی تەقەکردن ڕوویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی شاری هامبۆرگی ئاڵمانیا بڵاویكردەوە، شەوی  ڕابردوو لە ناوەندێکی ئائینی لە شاری هامبۆرگ حاڵەتێکی تەقەکردن ڕوویدا و تائێستا تەقەکەرەکە دەستگیر نەکراوە، پێشبینی دەکەن حەوت كەس كوژرابن.
ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی لە شوێنەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و فەرمانگەی بەرگری شارستانی فیدراڵی ئاڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا داوایکردووە، دوور بکەونەوە لە ناوچە مەترسیدارەکان و لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە.
ووتەبێژی پۆلیس بە ئێن تی ڤی ڕاگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان لە دوای کاتژمێر ٩ی شەو بە کاتی ناوخۆیی ووڵاتەکە پەیوەندییەکیان پێگەیشتووە پێیان ڕاگەیندراوە تەقە لە باڵەخانەکەدا کراوە کە باڵەخانەیەیەکی سێ نهۆمییە، لە باکووری دووەم گەورەترین شاری ئاڵمانیا.
ئاژانسی فرانس پرێس ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمانی بڵاو کردەوە کە ئاشکرای دەکات لە ساڵی٢٠١٣ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی ئەو ئیسلامیانەی لە ئاڵمانیا بە مەترسیدار دادەنرێت، پێنج هێندە زیادی کردووە و ئێستا گەیشتووەتە ٦١٥ کەس، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ. ژمارەی سەلەفیەکان بە نزیکەی ١١ هەزار مەزەندە دەکرێت، کە دوو هێندە زیاترە لە ساڵی ٢٠١٣.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە