هێرشێکی زۆر قورسی ئاسمانی کرایە سەر میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران
پەیامی کورد ... هێرشێکی زۆر قورسی ئاسمانی کرایە سەر میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە لایەن چاودێری مافی مرۆڤی سووریاوە دوێنی شەو ٢٤ی دێسەمبەری ٢٠٢٠ جارێکی دیکە هێرشێکی قورسی ئاسمانی کرایە سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناو خاکی سووریادا .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەیە فڕۆکەکەگەلی بێفڕۆکەوانی نەناس لەشکەری فاتمییوون لە دەورووبەری شاری ئەلمەیادین لە دێرەزۆر یان بە قورسی بۆمباران کردووە .
جگە لە لەشکەری فاتمییوون ئەم شوێنە ، شوێنی جێگیر بوونی میلیشیا سەربازییەکانی سەر بە ئێران ە کە زۆربەی جار خاوەنی ناسنامەی ئەفغان ، عێراقی ، لۆبنانی و سووریان .
هەروەها هەر بە پێی ئەم زانیارییانە میلیشیایەکی زۆر لەم هێرشەدا کوژراون . لەشکەری فاتمییوون زیاتر لە پەنابەرانی ئەفغانی نیشتەجێی ئێران تەشکیل کراوە کە لە لایەن ئێرانەوە خراونەتە ناو ئەم لەشکەرەوە تاکوو بۆ بەرگری لە ڕژیمی بەشار ئەسەد بۆ شەڕی سووریا بنێردرێن . سوپای پاسداران بە پێدانی پارەیەکی زۆر کەم بە پەنابەرانی ئەفغانی یا خود بڕیار و قەولی پێدانی نیشتەجێ بوونی یاسایی و وەرگرتنی کارتی هاووڵاتی بوون لە ئێران ، ئەوان ڕەوانەی شەڕ دەکات .
بە پێی ئەم هەواڵە لەم هێرشە ئاسمانییەدا لە لایەن فڕۆکەگەلی نەناسرای بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لە ناوچەکە بەدی کراوە کە خەریکی ڕاگواستنی کوژراو بریندارەکانی ئەم هێرشە بوونە .
ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە