هێرشێکی نوێ کاروانی هاوپەیمانان لە عێراق دەکاتە ئامانج
پەیامی کورد ... هێرشێکی نوێ کاروانی هاوپەیمانان لە عێراق دەکاتە ئامانج .
سەرچاوەگەلی عێراقی هەواڵ لە هێرشێکی نوێ بۆ سەر کاروانی ئەرتەشی ئەمریکا لەو ووڵاتە دەدەن و ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشە لە بەغدا هاتووەتە ئاراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک گرووپێک بە ناوی " کتیبة السابقون " بەرپرسیاریەتی ئەم ئۆپراسیۆنەیان لە ئەستۆ گرتووە
جێگای ئاماژەدانە ، لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا ، کاروانگەلی لۆجستیکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بارەها لە خاڵگەلی جیاوازەوە لە عێراق کراوەتە ئامانج .
سەرەڕای ئەمانە ئەمریکییەکان بەردەوام لە پابەند بوونیان بە یاسای پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دەرچوونی هەر چی زووتریان لە خاکی ئەم ووڵاتە خۆیان دەدزنەوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە