هێرشێ بەرفراوانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی حووسییەکان لە یەمەن 

پەیامی کورد    ...   هێرشێ بەرفراوانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی حووسییەکان لە یەمەن 

بە پێی ڕاپۆرتی سکای نیووزی عەرەبی، هێزەکانی ئەمریکا لە زنجیرەیەک هێرشی قورسدا ناوەندەکانی چەک و پێگە ستراتیژییەکانی حووسییەکانیان لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومان کرد.

سەرچاوە خۆجەیی یەکان باسیان لەوە کردووە کە لانیکەم شەش هێرشی ئاسمانی کۆگاکانی تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی حووسییەکانی لە ناوچەی كێوی نوقم و هەروەها بنکەکانی ناوچەی عەتانیان کردووەتە ئامانج.

ئەم هێرشانە کە بەرەبەیان ئەنجام دراون، بە ووتەی بەرپرسانی ئەمریكی لە کاردانەوە بە چالاکییەکانی ئەم دواییەی حووسییەکان لە دژی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و بەردەوامی هەڕەشەکانیان بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە بووە.

میدیاکانی سەر بە حووسییەکان ئەم هێرشانەیان پشتڕاستکردەوە.
 


ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە