هێرشەکانی ئەم جارەی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە بن سەری ئێرانە

پەیامی کورد      ...   هێرشەکانی ئەم جارەی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە بن سەری ئێرانە

ڕژیمی ئێران بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە "داعش" کەڵک وەردەگرێت

بە پێی داتاکان ئەمساڵدا گرووپی تێرۆریستی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ٢٠٦ کردەوەی تێرۆریستی ئەنجام داوە.

چاودێرانی سیاسی باوەڕیان وایە کە ئەم هەوڵانەی داعش بە هاندانی ڕێژیمی ئێرانە بە مەبەستی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

لەمبارەوە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە لە ١٠ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ دا، چەکدارانی داعش ٢٠٦ کردەوەی تێرۆریستییان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و بەهۆیانەوە ٨٣٧ کەس شەهید، بریندار و ڕفێندراون.

لە دواهەمین کردەوەی تێرۆریستی داعش، بۆ سەر گوندی خدرجیجە لە مەخموور بوو کە بەهۆیەوە ١٣ کەس شەهید بوون کە سێیان کەسی سڤیل بوون و دە کەسەکەی دیکەشیان پێشمەرگە بوون.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە هەوڵی داوە کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدات و بە گەورەترین هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر قەبارەی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە