هێرشەکانی یەک ساڵ و نیوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتییە ئێرانییەکان
پەیامی کورد ... هێرشەکانی یەک ساڵ و نیوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتییە ئێرانییەکان .
میدیاکان لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتییە ئێرانییەکان لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ کەشتی ڕاگەیاندووە .
بەرپرسانی ئەمریکی ڕایدەگەێنن کە ئیسرائیل لە ماوەی ئەم یەک دوو ساڵەدا هێرشیان کردووەتە سەر چەندین کەشتی تاکوو ئێزنی ئەوە نەدەن ئێران بە حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا نەوت و چەک و تەقەمەنی بگەینێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە زاری سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی خۆی لە ناوچەکە و لە دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان دا بڵاویکردەوە لەماوەی ساڵ و نیوی رابردوودا حکوومەتی ئیسرائیل ١٠ کەشتی نەوتی ئێرانی کردۆتە ئامانج کە بەرەو سووریا رۆیشتوون.
لە راپۆتێکدا کە لێدوانی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای تێدایە، رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ئاماژەی بە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران کردوە و تێیدا ئاشکرایکردوە، لەساڵی ٢٠١٩-ەوە سوپای ئیسرائیل ١٠ کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی کردۆتە ئامانج کەبەرە و سووریا رۆیشتوون.
بەگوێرەی راپۆرتەکە لەهەموو ئەو هێرشانەدا، سوپای ئیسرائیل چەک و مینی دەریایی و شێوازەکانی دیکەی هێرشکردنی بەکارهێناوە و زۆربەی هێرشەکانیش لەناوچەی دەریای سور و چەند شوێنێکی دیکە ئەنجامداوە.
هەروەها ڕایگەیاندووە ئیسرائیل دەترسێت کە ئێران لە فرۆشتنی بەرهەم نەوتییەکانی دەستی بە پارەیەکی زۆر بکەوێت و ئەم پارانەش بۆ کارە تووندڕەوانەکان گرووپ گەلی تووندڕە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کەڵکی لێوەربگیرێت
ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشەکانی ئیسرائل جگەلە نەوتهەڵگرەکان، هاوکات کەشتی بازرگانی و گواستنەوەی کەلوپەلیشی کردۆتە مانج لەگەڵ کەشتی سەربازی.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە