هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا بە هەماهەنگی لەگەل ئیسرائیل ئەنجام دراوە
پەیامی کورد ... هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا بە هەماهەنگی لەگەل ئیسرائیل ئەنجام دراوە .
بە پێی نوێترین زانیاری کارناسانی ناوەندیی ئەمنییەتی ئەمریکا ڕاێدەگەینن کە ئێران دەبێ بخرێتە ناوچەی خۆڵەمێشییەوە .
جۆ بایدن ڕایگەیاندووە کە بۆمبارانی میلیشیاکانی سووریا - عیراق کە لە ژێر پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن لە ڕاستیدا پەیامێک بووە بۆ ئێران و هۆشدارییەک لەمبارەیەوە کە ئەمریکا هیچ ترسێکی لە کەڵک وەرگرتن لە بژاردەی سەربازی و نیزامی نییە .
کارناسانی سیاسی یش لەمبارەیەوە لەو بڕاویەدان سەرەڕای ئەمانە لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئەم جەرەیانە فراوانتر لە پەیامێکی سادە بووە و ئۆپراسیۆنی ئەمریکا بە جۆرێک لە سیاسەتی نوێی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە ڕوونەمایی دەکات - کە بە پێچەوانەی شک و گومانگەلێک کە لە کاتی هەڵبژاردنەکان دا بوونی هەبوو بە هەماهەنگی تەواو لە ڕاستای گەیشتن بە ئامانجەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە هەوڵ دەدەن .
باراک ڕاوید لە ماڵپەڕ و گۆڤاری میدیایی ئاکسییووس کە لە ئارلینگتۆن ی ڤیرجینیا بڵاو دەکرێتەوە لەمبارەیەوە نووسی : بە پێی ووتەکانی بەرپرسانی ئیسرائیلی ، دەوڵەتی جۆ بایدن پێس هێرشی ئاسمانی ئێوارەی پێنجشەممە بۆ سەر میلیشیاکانی ژێر پاڵپشتی ئێران لە سنووری سووریا و عێراق هەواڵیان بە ئیسرائیل دابوو و لە راستیدا ئیسرائیل پێش ئەنجامدانی ئەم بۆمبارانە ئاگاداری ئەم ڕووداوە بووە .
بەڵام ئەم بابەتە بۆچی گرینگە ؟؟؟؟؟؟
ئەم هێرشە ئاسمانییانە یەکەمین هەنگاوی نیزامی و سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لە کاتی هاتنە سەر کاری جۆ بایدن سەرۆککۆماری نوێ بۆ کۆشکی سپی بوو و لە چاوی ئیسرائیل ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بڕیار نییە لە بەرامبەر ئێران هەڵوێستێکی پۆزەتیڤ ی هەبێت یا خود سیاسەتگەلی تووند و قورس لە دژی ئەم ووڵاتە وەلاوە بنێت .
بڵاوبوونەوەی هەواڵ
ئەمریکییەکان سەر لەبەیانی پێنجشەممە لە جەرەیانی ووتووێژەکانی نێوان بەرپرسانی پێنتاگۆن لەگەل وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل دەربارەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگەی میلیشیا چەکدارەکان هەوڵیان بڵاو کردەوە .
بە ووتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی ئەمە گۆڕینەوەیەکی ستانداردی هەوالگری بووە ، و هەر کاتێک کە ئەگەری ڕوودانی ئۆپراسیۆنی سەربازی ویلایەتەیەکگرتووەکان لەگەل ئیسرائیل و بە پێچەوانەوە کاریگەری دەبێت ، ڕوودەدات
پشتی پەردە
ئەم هێرشە ئاسمانییانە چەند هەفتە دوای هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە هەولێر ئەنجام دراوە . ئەمریکا لە سەر داوای بەرپرسانی عێراقی و هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی ئەم ووڵاتە ، ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی خۆی بۆ پێشگرتن لە ڕوودانی ئاڵۆزی و کێشە لە پەیوەندی دوو ووڵاتدا دوا خستبوو .
لە هەفتەکانی ڕابردوودا بەرپرسانی ئیسرائیلی نیگەرانی هەرەشە ڕۆژ لە دوا ڕۆژەکان و هەنگاوە ڕقهەڵستێنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپگەلی یەکگرتووی ئەم ووڵاتە لە یەمەن و عێراق بوون . ئیسرائیلییەکان نیگەرانی خۆیان لەگەل دەوڵەتی بایدن دەربڕیوە و دەڵێن کە چاوەڕێ ئەم جۆرە کاردانەوەیە لە لایەن دەوڵەتی بایدن ەوە نەبوون .
نوێ دەکەینەوە ...
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە