هێرش بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوان .
پەیامی کورد ... هێرش بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوان .
بنکە و پێگەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە مەیدانی نەوتی العمر لە پارێزگای دێرەزۆر لە سووریا لە دوای هێرشی ڕاکێتی تووشی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو و بەرفراوان بوو .
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی میدیایی مەیادین بە ئاماژەدانی ئەوەی کە هاوکات لەگەڵ بیستنی دەنگی تەقینەوە لە ناوچەکە ، فڕۆکەگەلی شەڕکەر و باڵەفڕگەلی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرفراوان بە سەر بەرزاییەکانی ناوچەکەوە فڕین کە هێشتا لە سەر ڕێژەی زەرەرو زیانەکانی ئەم ڕووداوە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە .
سەرچاوەگلی ئاگاداریش ڕایانگەیاند کە ئەم ئۆپراسیۆنە سەرەڕای هەوڵگەلی جیاواز هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دەستەبەرکردنمی ئەمنییەتی ئەم پێگەیە ئەنجام درا .
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوێنێ پێنجشەممە لە گفتووگۆیەکدا جگە لە پشتڕاست کردنەوەی هێرشەکە بۆ سەر پێگەی ئەمریکی لە مەیدانی نەوتی العمر ووتی کە هێشتا زانیاریگەلێکی دەربارەی ئەوەی کە ئەم هێرشە زەرەر و زیانی مرۆیی یا ماددی و دارایی بە دواوە هەبووە لە بەر دەستدا نییە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە