هێرش لە قیتارێکدا لە تۆکیۆ بوو بە هۆی بریندار بوونی لانیکەم ١٥ کەس

پەیامی کورد      ...     هێرش لە قیتارێکدا لە تۆکیۆ بوو بە هۆی بریندار بوونی لانیکەم ١٥ کەس .

لانیکەم ١٥ کەس بە هۆی لێدانی چەقۆ بۆ سەر مسافرانی قیتار لە ڕێگای چۆفۆ لە پارێزگای تۆکیۆ لە خاڵی کۆمپانیای ڕیگای ئاسنینی کیۆ بریندار بوون .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەمڕۆ یەکشەممە ئاژانسی کیۆدۆ ڕایگەیاند ، کە پیاوێک بە هێرش کردن بۆ سەر موسافرانی قیتاری ڕێگای چۆفۆ لانیکەم ١٥ کەسی بریندار کردووە

هەروەها دەوترێ کەسێکیش لە هۆش خۆی چووە . هەروەها کەسی هێرشبەر واگۆنەکەی ئاگر تیبەرداوە کە ظەندین کورسی لە ناو ئەو واگۆنەدا سووتاوە .

پۆلیس کەسی هێرشبەری دەست بەسەر کردووە ، ئەو لە کاتی دەست بەسەر کردنیدا هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە .

لێکۆڵینەوەکانی هیزەکانی ئەمنییەتی ژاپۆن لەم پەیوەندییەدا لە حاڵی ئەنجام دانە و ووردەکاری زیاتر دەربارەی ئەم ڕووداوە ڕاپۆرت نەدراوە


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە