هێرش کرایە سەر وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی ڕووسیا
پەیامی کورد ... هێرش کرایە سەر وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی ڕووسیا
پارێزگاری ناوچەی بێلگرادی ڕووسیا ڕایگەیاند : "گرووپێکی تێکدەر"ی ئۆکراینی هاتنە ناو ئەم هەرێمە سنوورییە و هێرشیان کردە سەر وەزارەتی ناوخۆ و خزمەتگوزاری ئەمنی. لەم هێرشەدا لانیکەم هەشت کەس بریندار بوون و سێ خانوو و باڵەخانەی ئۆفیسێک زیانیان بەرکەوتووە.
ووتەبێژی کرێملین هەروەها ڕایگەیاند : ڤلادێمیر پووتین لەم هێرشە ئاگادارکراوەتەوە و ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ پاڵنانی "تێکدەرەکان".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە