هێرش کرایە سەر کۆنسوولگەری ئێران لە هامبۆرگی ئاڵمانیا
پەیامی کورد ... هێرش کرایە سەر کۆنسوولگەری ئێران لە هامبۆرگی ئاڵمانیا .
میدیاکانی ئاڵمانیا هەواڵ لە هێرش کردن بۆ سەر باڵەخانەی کونسووڵگەری ئێران لە هامبۆرگی ئەو ووڵاتە دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دۆیچێڤێلە ، میدیاکانی ئاڵمانیا هەواڵ لە هێرش کردنی کەسانی نەناس بۆ سەر باڵەخانەی کونسووڵخانەی ئێران لە شاری هامبۆرگ دەدەن .
ڕۆژنامەی بێڵد چاپی ئاڵمانیا نووسی : سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلێک شەوی ڕابردوو لە ناکاو چاوی بە بەرزبوونەوەی دووکەڵێک دەبێت کە لە دەرگای چوونەژوورەوەی باڵەخانەی کونسووڵخانەکە هەڵدەستێت و جگە لەوەش دوو پیاوەی بینیوە کە بەپەلە لە شوێنەکە دوور دەبنەوە .
بەرپرسانی خۆجەیی ئەگەری ئەوەیان داوە کە ئەم ئگرکەوتنەوەیە بە هۆی فڕێدانی کۆکتێل مۆلۆتۆف لە لایەن هێرشبەر یا خود هێرشبەرانەوە ئەنجام درابێت .
لەم ڕووداوەدا کەسێک زەرەر و زیانی پێنەگەیشتووە ، تەنیا شوێنی چوونەژوورەوەی باڵەخانەی کونسوولگەرییەکە هەندێک خەساری دیوە .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە