هێزی ئاسمانی ئیسرائیل “کۆگایەکی چەک”ی لە لازقیەی سووریا بۆردوومان كرد

پەیامی کورد    ...   هێزی ئاسمانی ئیسرائیل “کۆگایەکی چەک”ی لە لازقیەی سووریا بۆردوومان كرد

ئەمشەو دەورووبەری کاژێر 10:30 میدیای سووریا بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل یەکەی 107ی لە سنووری پارێزگای لازقییە بۆردوومان کردووە.
 
چەند خولەکێک دواتر، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانی ووڵاتەکەی کۆگای چەک و تەقەمەنی کردووەتە ئامانج.
 
سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، لەو کۆگای چەکەدا مووشەکی دژە کەشتی هەبوون کە هەڕەشە بوون لەسەر جووڵەی کەشتییە ئیسرائیلییەکان و کەشتییەکانی ووڵاتانی دیکە لەناو دەریادا.
 
سوپای ئیسرائیل باس لەوەش دەکات، هێزی ئاسمانی ووڵاتەکەی هەندێك "پێکهاتە"ی مووشەکی دژە فڕۆکەی بۆردوومان کردووە.


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە