هێزی ئاسمانی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سوپای قودس ی سەر بە سوپای پاسداران ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...   هێزی ئاسمانی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سوپای قودس ی سەر بە سوپای پاسداران ڕاگەیاند .

هێزی ئاسمانی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سوپای قودس ی سەر بە سوپای پاسداران لە نزیکبوونەوە بە ساڵوەگەڕی کوژرانی قاسم سلێمانی ڕاگەیاند .

هەموو شتێک دەربارەی گەشتەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە سەر ئاسمانی عێراق و سووریاوە لە شەوانی نزیکبوونەوە بە ساڵوەگەری کوژرانی قاسم سلێمانی " دوو فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف - ١٦ سی ی گاردی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە حاڵی گەشت لێدانن لە سەر ئاسمانی عێراق ەوە U.S. Air Force 

شکستی سوپای پاسداران لە ووڵامدانەوەی بە کوژرانی قاسم سلێمانی بووەتە هۆکار تاکوو فەرماندەکانی سێنتکام بەردەوام ئەگەری ئەنجامی ئۆپراسیۆنی تۆڵەئامێزی بەرفراوان لە دژی هێزە سەربازی و نیزامییەکانی ئەمریکا لە یەکەمین ساڵوەگەڕی ئەم ڕووداوەوە تاکوو ئێستا لە بەرچاوی بگرێت .

ئێستاش لە سەرووبەری دووهەمین ساڵوەگەڕی کوژرانی سلێمانی و ئەبوومەهدی مۆهەندێس  ٣٦ فڕۆکەی شەڕکەری هەمەکارەی هێزی ئاسمانی ، گاردی نەتەوەیی و نیشتیمانی ئاسمانی و سوپای چەکدارانی دەریایی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی گەشتگەلی چەکدارانەی ئاسمانی لە هەموو کاتژمێرەکانی شەوانەڕۆژدا بە مەودای ١ تاکوو ١٠ی جانیوەری لە سەر ئاسمانی عێراق و سووریادا لە حاڵی گەشت لێدانن .

فڕۆکەگەلێکی شەڕکەر کە لە سێ بنکەی ئاسمانییەوە لە ئۆردون ، عەرەبستانی سەعوودی و قەتەر دا جێگیر کراون و بە پشتیوانی هەواڵگری فڕۆکەیەکی گوێگرتنی ڕادیۆیی ئاڕ سی - ١٣٥ دەبڵیۆ ڕیڤێت جۆین (RC-135W Rivet Joint)  سکاردانی ٣٨ ی شناسایی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە فڕینی بە سەر ئاسمانی عێراق و سووریا وە ئامادەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێرشگەلی ڕاکێتی و فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی سوپای قودس و هێزە جێگرەوەکانی لە دژی پێگە و بنکە سەربازی و نیزامییەکانی ئەمریکا و هەروەها شوێنە سیاسییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا یە .

لەم ڕاپۆرتەدا بە پێداچوونەوەی تەواوی بەرپرسیارییەکانی فڕۆکە شەڕکەرە بەرفراوان و پەرەپێدراوەکانی هیزی ئاسمانی ئەمریکا بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مەترسییەکانی هێرشگەلی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران و هێزە جێگرەوەکانی ڕادەگەێنین

کام یەک لە فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا فەشتگەلی شەوانە بە سەر ئاسمانی عێراق و سووریا وە ئەنجام دەدەن ؟

هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە جەرەیانی بەرپرسیارییەتییەکانی گەشتی ئاسمانی شەوانەڕۆژی خۆیدا لە کۆتاییەکانی گەیشتن بە ساڵوەگەڕی کوژرانی قاسم سلێمانی لە ئەم مانگەی ساڵی ڕابردوودا لە دوو جۆری فڕۆکەی شەڕکەر کەڵکی وەرگرت .

فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئێف - ١٥ ئی ستریک ئیگڵ (F-15E Strike Eagle) کە لە بنکەی ئاسمانی شەهید موفق السلطی لە ئۆردون و هەروەها الزفرە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەڵفڕین

نوێ دەکەینەوە    ...   


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە