هێزی ئاسمانی ڕووسیا ٨٩ دامەزراوەی سەربازی نیزامی ئۆکراینی کردووەتە ئامانج

پەیامی کورد    ...   هێزی ئاسمانی ڕووسیا ٨٩ دامەزراوەی سەربازی نیزامی ئۆکراینی کردووەتە ئامانج

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیا ٨٩ دامەزراوەی سەربازی نیزامی ئۆکراینی کردووەتە ئامانج .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرلەشکر ئیگوور کۆناشێنکۆف ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە دانیشتنێکی میدیایی دا ووتی : هێزی ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە ڕۆژێکدا هێرشیان کردووەتە سەر ٨٩ ناوەندی سەربازی نیزامی ئۆکراین لەوانەش ٤ پۆستی فەرماندەیی و ٦٥ ناوچەی داڵدەدانی کەرەستە و کەل و پەلی سەربازی ،

ئەو ووتی : لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوودا ، هێزی ئاسمانی ئۆپراسیۆنی – تاکتیکی و ئەرتەشی ڕووسیا ، ٨٩ دامەرزاوەی سەربازی ئۆکراین یان کردووەتە ئامانج کە لەوانەش : ٤ پۆستی فەرماندەیی ، دوو دامەزراوەی چەند سیستەمی ڕاکێت هاوێژ ، ٩ قەبزە تۆپ ، ٥ کۆگای چەک و تەقەمەنی ڕاکێت و تۆپخانە و هەروەها ٦٥ شوێنی کۆگاکردنی کەرەستەی سەربزی کراونەتە ئامانج . ئەو ووتی : سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا ٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە ئاسمان دا تێکشکاندووە .


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە