هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند دوو ماسیگری ئێرانی ڕزگار کردووە
هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاندووە : دوو ماسیگری ئێرانی لە ناوەڕاستی دەریاوە ڕزگار کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فڕانس ٢٤ هێزی دەریایی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاندووە : دوو ماسیگری ئێرانی کە بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ لە دەریا گیریانخواردبوو لە دەریای عۆممان ڕزگار کردووە . بە پێی ڕاپۆرتێک باری تەندرووستی ئەم دوو کەسە باش ڕاگەێندراوە .
فەرماندەیی ناوەندی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا " NAVCENT " ڕایگەیاندووە ڕزگار کردنی ئەم دوو ماسیگرە ئێرانییە ڕۆژی شەممە ئەنجام دراوە . کەشتی " چارڵز درۆ " سەر بە ئەمریکا شەش کاتژمێر لە دوای یەکەمین داواکاری ئەم بەلەمە بچووکەی ماسیگری یەوە ماسیگرانی ئێرانی ڕزگار کردووە و ئاو و خواردن و هاوکاری و یارمەتی پزیشکی یان گەیاندووە
فەرماندەیی ناوەندی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا ووتوویەتی ئەم دوو کەسە بە گەشتی دەریایی عۆممان لە نزیکی مەسقەت ڕادەست کراون و لە کاتی ڕادەستکردن لە دۆخێکی باش و تەندرووست بووە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە