هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەست بەسەر " کەشتی یەکی بیانی "دا دەگرێت

پەیامی کورد     ...    هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەست بەسەر " کەشتی یەکی بیانی "دا دەگرێت

ئێران بە زۆرینەی کات بە نیازی هەنگاوی هەڕەشە ئامێز ، قەیرانئاوی و باج گرتن دەست بە ڕاگرتنی کەشتیگەلی بیانی لە ئاوەکانی ناوچەکە دەدات .

بەرپرسانی یاسایی ئێران ڕایدەگەێنن هێزی دەریایی سوپای پاسداران کەشتییەکی بیانی کە بە وتەی ئەوان هەڵگری سووتەمەنی قاچاخ بووە لە ئاوەکانی ئەو ووڵاتەدا دەستی بەسەردا گرتووە .

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران مۆجتەبا قارەمانی ، بەڕێوبەری گشتی دادی پارێزگای هۆرمۆزگان ، ڕایگەیاندووە کە دەست بەسەرداگرتنی ئەم کەشتییە لە ئاوەکانی ئێران و لە لایەن " هێزەکانی تیپی ناوەندی زۆلفەقار " ی سوپای پاسداران ئەنجام دراوە .

قارەمانی ڕایگەیاندووە کە ئەم کەشتییە هەڵگری ٢٢٠ هەزار لیترە سووتەمەنی قاچاخ بووە بەڵام بە نەتەوەیی ١١ خەدەمەی دەست بەسەر کراو ئەم کەشتییە دەستی بەسەردا گیراوە و هەروەها ئاماژە بە خاوەندارییەکەی نەکردووە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە