هێزێکی ئەمنی سلێمانی کەسایەتییەکی نزیکی لاهوور جەنگی دەڕفێنن و دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر ئازاد دەکرێت
پەیامی کورد ... هێزێکی ئەمنی سلێمانی کەسایەتییەکی نزیکی لاهوور جەنگی دەڕفێنن و دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر ئازاد دەکرێت
هێزێکى ئەمنی لە شارى سلێمانى کەسێکى نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی یان رفاندو گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکى نادیار.
بەپێی زانیارییەکان ئێوارەى دوێنێ شەممە ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ هێزێکى ئەمنی لە شارى سلێمانى هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی رێبوار عەلی شامار کە کەسێکى نزیکى لاهوور شێخ جەنگییەو بەرەو شوێنێکى نادیار رفێندرابوو.
ئەو هێزە رێبواری عەلی شاماری بە فەرمانى بەرپرسێکى باڵا ڕفاندوە و چوونەتە سەر ماڵەکەى، تائێستا هۆکارى رفاندەکەى دیار نییە.
لەلایەکى دیکەشەوە پەیجەکانى نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی هەواڵەکەیان پشتڕاستکردوەتەوەو ئاماژەیان بەوە کردوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەکە چوونەتە سەر ماڵی رێبوار عەلی شامارو بە زەبری چەک رفاندوویانە.
رێبوار عەلی شامار سکاڵای لەدژی ئەو کەسانە تۆمار کرد کە دوێنێ ئیوارە لەلایەن چەند کەسێکەوە رفاندویانەو دەشڵێت" ئەو کەسانە پێشمەرگە بوون و لەگەڵ خۆمدا بوون".
لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا رێبوار عەلی شامار کەسی نزیکى لاهوور شێخ جەنگی رایگەیاند "وەک یەکێک لەفەرماندەکانى سکرتارییەتی یەکێتى هیچ کێشەیەکم لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێکدا نییە، بەڵام دوێنێ ئێوارە لەلایەن چەند کەسێکەوە کە هەموویان ناسراونو سەر بە دوو بەرپرسى باڵان هەڵیانکوتایە سەرمو بەشێوەى دڕندانە پەلاماریان دامو ئەشکەنجەیان داوم".
ئاماژەى بەوەشکرد، کە لە زیندان لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەشکەنجەى زۆر دراوەو باسى لەوەشکرد ئەو سکاڵای لەسەر ئەو کەسانە تۆمار کردوە کە بە ووتەى خۆی ناسراون، بۆیە داوا دەکات دادگا بە رۆڵی یاسایی خۆی هەڵبستێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە