هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە سەوز و موستەفا کازمی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی هێزە شیعەکان دەکات
پەیامی کورد ... هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە سەوز و موستەفا کازمی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی هێزە شیعەکان دەکات
هێزێکی حەشدی شەعبی چوونەتە ناو ناوچەی سەوز و موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی هێزە شیعییەکان دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دوای دەستگیرکردنی (قاسم موسلیح) فەرماندەی ئۆپراسۆنەکانی حەشد لە ئەنبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، هێزێکی حەشدی شەعبی چوونە ناو ناوچەی سەوز و موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش داوای لە هێزە شیعییەکانی کردوە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی ناردنی هێز بۆ ناوچەی سەوز و درووستکردنی مەترسی لەسەر نوێنەرایەتی ووڵاتان و دامەزراوە هەستیارەکانی حکوومەت.
بارەگای حکوومەت و پەرلەمان و باڵیۆزخانەکان لەناوچەی سەوزدان، ئەم جمووجووڵە نوێیەی حەشد دوای دەستگیرکردنی (قاسم موسلیح) فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشد لە ئەنبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، موسلیح بەگوێرەی ماددەی (4)ی یاسای تیرۆر دەستگیرکراوە.
حەشدی شەعبی داوا دەکەن هێزە ئەمنییەکان قاسم موسلیح ئازاد بکەن.
قاسم موسلیح تۆمەتبارە بەوەی دەستی هەبووە لە تیرۆرکردنی چالاکوان (ئیهاب وەزنی) و چەند حاڵەتێکی تری تیرۆر.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری کەتیبەکانی حێزبۆڵڵا رایگەیاندوە، دەستگیرکردنی قاسم موسلیح بۆ تێکەڵکردنی کارتەکانەو بۆ ئەوەی ئاژاوە درووست ببێت و هەڵبژاردن نەکرێت و حکوومەتی کاتی درووست بکرێت.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە