هێزێکی پێشمەرگەی دیمۆکرات " شار " لە ناو شاری بانە چالاکییان نواندووە
پەیامی کورد ... هێزێکی پێشمەرگەی دیمۆکرات " شار " لە ناو شاری بانە چالاکییان نواندووە
له رۆژانی كۆتایی مانگی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠٠ی هه‌تاویدا، هێزی پیشمەرگەی کوردستان، سه‌ر به پێشمه‌رگه‌كانی شار لە چالاكییه‌كی سیاسی - تەشکیلاتی دا خاک و خەڵکی کوردستانیان بەسەر کردەوە.
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی هێزی پیشمەرگەی کوردستان ده‌سته‌یه‌ك لە پێشمەرگە دڵسۆزەکانی نیشتمان لە ناوچەی بانە چەندین گوندی ئەم شارە و هەروەها نێو شاری بانەیان بەسەر کردەوە کە بووە مایەی دڵخۆشی خەڵک.
لەم چالاکییەدا کە لە قوڵایی خاکی کوردستان ئەنجام درا، ویڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی دووبارەی پەیامی ڕاسان، هێزی پێشمەرگە دڵنیاییان بە خەڵکی کوردستان دایەوە کە تا سەر وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازەکەیان دەمێننەوە و له‌گه‌ڵ ویست و ئاواته‌كانی خه‌ڵكن.
لەم چالاکییەدا پێشمه‌رگه‌ی شار سه‌لماندیانه‌وه كه له نێو دڵی خه‌ڵكه‌وه سه‌رهه‌ڵ ده‌ده‌ن و نیشتمان باوه‌شی بۆیان ئاوه‌ڵایه، لە بەرامبەریشدا خەڵکی کوردستان خۆشحاڵییان له‌و چالاكییه ده‌ربڕی و دڵگه‌رم بوون به بوونی پێشمه‌رگه و و ئه‌و هێما و سەمبۆلانه‌ی كه هه‌ڵی ده‌گرن و ئاڵای خه‌باتیان به‌رز راگرتوه.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە