هێزێکی ڕووسی لە کۆبانی جێگیر کرا

پەیامی کورد   ...  هێزێکی ڕووسی لە کۆبانی جێگیر کرا

بنکەیەکیان لەسەر گردی مشتەنوور داناوە . بۆ یەکەمجار هێزەکانی ڕووسیا لە نێو کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستان جێگیربوون و بنکەیەکیان لەسەر گردی مشتەنوور داناوە.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، پۆلیسی سەربازی ڕووسیا لە گردی مشتەنووری کۆبانی ، جێگیربوونە و بنکەیەکیان داناوە.

گردی مشتەنوور لەنێو شاری کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستانە و شوێنێکی ستراتیژییە. ئەمە یەکەم جارە کە هێزەکانی ڕووسیا لە شاری کۆبانی جێگیر ببن.

ئەو هەنگاوەی ڕووسیا لە کاتێکدایە کە تورکیا بەردەوام لە رێگەی درۆن، بنکەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک “هەسەدە” لە ناوچەکانی “کۆبانێ” و “عەین عیسا”ی رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج و هەڕەشەی هێرشی نوێی سەربازیش دەکات.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە