هێزەکانی ئێسپانیای بە تەواوی لە ئەفغانستان دەرچوون
پەیامی کورد ... هێزەکانی ئێسپانیای بە تەواوی لە ئەفغانستان دەرچوون .
دواهەمین ژمارەی سەربازانی ئێسپانیایی دوێنێ ئەفغانستان یان بەجێهێشت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری 24 Oras دواهەمین ژمارەی سەربازانی ئێسپانیایی دوێنێ پێنجشەممە ١٣ی مەی لە ئەفغانستان گەڕانەوە ماڵەکانی خۆیان ، فڕۆکەی هەڵگری ئەم سەربازانە لە بنکەی ئاسمانی "Torrejon-de-Ardos"، لە شاری مادرید هاتە خوارەوە .
فیلیپ ی شەشەم پادشای ئێسپانیا هاوکات لەگەڵ پێدرۆ سانچێز ، سەرۆکوەزیران ، مارگاریتا ڕۆبڵس وەزیری بەرگری ئەم ووڵاتە لە پێشوازی ئەم ٢٤ سەربازەدا بوون .
ئێسپانیا لە دوای ئەنجامدانی ١٩ بەرپرسیاری دوێنێ هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان کشاندەوە . لەم ماوەیەدا نزیکەی سەدان سەربازی ئەو ووڵاتە کوژراون .
ڕەوەندی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکایی و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەفغانستان بە پێی فەرمانی جۆ بایدن سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ بەرواری سەرەتای مانگی مەی دەگەڕێتەوە و بڕیارە تاکوو ١١ ی سێپتەمبەر ی ئەمساڵ تەواو بکرێت .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە