هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستان دەکشێتەوە ؟؟؟
داعش به شێوه‌یه‌كی چالاكانه ده‌ستی به جووڵه کردووە، پرسیاری گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هێرشانه‌ی داعش وا ده‌كات پێداچوونه‌وه به بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكادا بكرێت له عێراق؟
كۆتایی مانگی ڕابردوو و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه (12ی 2021) داعش چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی له میحوه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له ده‌شتی قه‌راج و مه‌خموور تا میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك و ناوچه‌كانی گه‌رمیان له كوڵه‌جۆ، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه چه‌ندین پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و تا ئێستاش باری هێڵی ته‌ماسی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و داعش له شێوه‌یه‌كی نائاساییدایه و به‌رده‌وام هێرش و په‌لاماری تیرۆرستی له‌و ناوچانه هه‌یه، له كاردانه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆك بارزانی داوای كرد كه دۆخی پێشمه‌رگه له به‌رگرییه‌وه بۆ هێرشكردن بگۆڕێت.
هێرشه‌كانی داعش حكوومه‌تی عێراقیشی هێناوه‌ته سه‌رخه‌ت، دوێنێ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگی كرد و داواشی كرد هه‌ماهه‌نگی له نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگەدا زیاتر بكرێت، له‌دوای كاردانه‌وه ناوخۆیییه‌كان گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی دووپات كرده‌وه و له نوێترین په‌یامیشیدا دکتۆر ئەحمەد ئەبووغێت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعشی ڕیسوا کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەربڕی، هاوكات ئاماژەی بە ڕۆڵی كاریگه‌ری سه‌رۆك بارزانی كرد لە سەقامگیریی ناوچەکە و هیوای خواست عێراق زاڵ بێت بەسەر گرفتەکانیدا، هەروەها ئاماژەی کرد بە ڕۆڵی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق لە بنیادنانی کۆمەڵگایەکی مەدەنیدا و باسی لە ڕۆڵی گرینگی کورد کرد بۆ تەبایی و پێکەوەژیان و ئامادەیی خۆیشی دەربڕی بۆ هەر هاوکاری و پێویستییەک.
جووڵەدانی داعش هه‌موو لایه‌كی نیگه‌ران كردووه و ترس هه‌یه له‌وه‌ی داعش شێوه‌ی هێرشه‌كانی له تاكتیكه‌وه بۆ ستراتیژ بگۆڕێت كه ده‌رهاوكێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن، ئێستاش حكوومه‌تی عێراق ناوه به ناوه له‌ڕێگای به‌رپرسانییه‌وه باس له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات كه به‌شێك له پێكهاته‌كانی عێراق پێیان وایه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێت جۆرێك گه‌ره‌نتی بۆ پارێزگاری له عێراق تێدا بێت، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هات و ئه‌مه‌ریكا له عێراق كشایه‌وه، مه‌ترسییه‌كانی داعش چۆن ده‌بن؟ لەم بارەیەوە، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند : ''ساڵی 2011 كاتێك ئه‌مریكا له عێراق كشایه‌وه دواتر هێزی عێراق به چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه له مووسڵ تێك شكا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا داعش یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراقی داگیر كرد، ئێستاش به هه‌مان شێوه پێویسته هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزی هاوپه‌یمانان هه‌مانگی زیاتر بكه‌ن، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی هه‌یه ده‌كرێت زاڵ ببن به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا و ده‌كرێت ڕێگا بگرن له هه‌ر پێشهاتێكی خراپ.''
سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''هه‌رێمی كوردستان به‌شێكە له عێراق و به‌پێی یاسا ئه‌و جۆره ڕێككه‌وتنه‌نانەی كه ئه‌مه‌ریكا له عێراق، یان كوردستان بمێنێته‌وه، ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراقه و كوردستانیش چالاكانه نوێنه‌رایه‌تی هه‌بووه له گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراق و به‌ڕاشكاوانه قسه‌ی خۆی كردووه و هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان واشینتۆن و به‌غدا هه‌بووبێت كوردستانیش بڕیار و قسه‌ی خۆی هه‌بووه و ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كه ده‌كشێنه‌وه هێزی شه‌ڕكه‌رن، به‌ڵام به مانای ئه‌وه نایه‌ت هاوپه‌یمانان له عێراق نامێنن، نه‌خێر به‌ڵكوو شێوه‌ی مامه‌ڵه‌یان و شێوه‌ی مانه‌وه‌یان ده‌گۆڕێت.''
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر داعش به‌هێزتر بوو كوردستان ده‌توانێت داوا بكات هێزی ئه‌مریكا له كوردستان بمێننه‌وه؟ سه‌فین دزه‌یی ووتی: ''ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته مه‌ترسییه‌كان زیاتر بن، ئه‌وه ده‌كرێت و پێویسته قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكرێت.''
ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌م هێرشی تیرۆستانی داعش كرایه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له ئه‌نجامدا پۆلێك پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، دوای ئه‌و په‌لاماردانه دۆستانی كوردستان و هاوپه‌یمانان هاتنە سه‌ر خه‌ت و ئیدانه‌ی ئه‌و كرده تیرۆریستییه‌یان كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگییه‌كان زیاتر بكرێت و له‌و شوێنانه‌ی داعش هێرش ده‌كات بنه‌بڕ بكرێت. له‌دوای ساڵی 2017 ڕاسته ده‌وڵه‌تی داعش نه‌ماوه، به‌ڵام وه‌ك ئایدۆلۆژی له‌و ناوچانه‌ی كه ناوچه‌ی گه‌رمن ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت، چوونكه جووڵەیان هه‌یه و هێشتا مه‌ترسین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێستا هه‌ماهه‌نگی درووست بووه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ته‌شكیلكردنی دوو لیوای هاوبه‌ش و كاری خۆیان ده‌كه‌ن و هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕی تێدا كراوه له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت و له‌ڕووی پراكتیكه‌وه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێت تا داعش له‌و ناوچانه په‌لامار نه‌دات.''
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێرشه‌كانی داعش، سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: ''له ئاستی سیاسی و دیپلۆماسی دا هه‌ڵوێستیان ڕوون بووه و پشتیوانی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كردانه ڕوو نه‌داته‌وه و پشتیوانی هاوپه‌یمانان بۆ كوردستان گرنگه.''
هه‌ر ئه‌مڕۆ بەپێی زانیارییەکان ، بڕیارە ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شەشی مەخمووریش کێو‌ماڵی ناوچەکە بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش لەو سنوورە، بەڵام کاتی ھێرشی پێشمەرگە دیاری نەکراوە و ھەماھەنگی لە نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکاندا ھەیە بۆ دەرپەڕاندنی داعشەکانی مەخموور.
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان داوای تۆڵەی شەھیدانی چەند ڕۆژی ڕابردووی کردووە و ئەوەش فەرماندەکانی پێشمەرگەی ھان داوە کار بۆ پلانێکی نوێی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش بکەن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە