هێزەکانی ئەمریکا پێش کشانەوەیان لە عێراق ئەم شتانە ڕادەستی هێزی سوپای عێراق ی دەکەن
پەیامی کورد ... هێزەکانی ئەمریکا پێش کشانەوەیان لە عێراق ئەم شتانە ڕادەستی هێزی سوپای عێراق ی دەکەن .
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد، ئەمریکا چەکە قورسەکانی خۆی پێش کشانەوەی تەواوەتی دەداتە سوپای عێراق.
عەبدۆلئەمیر شەممەری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، سەرجەم گفتوگۆکانی پەیوەست بە داڕشتنەوەی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەمریکا و عێراق دوای کشانەوەی ئەو وڵاتە کۆتاییهاتوون، لە کۆتایی ئەم مانگەدا هێزە شەڕکەڕەکانی ئەمریکا دەکشێنەوە.
شەممەری ووتیشی، ئەمریکا بەر لە کشانەوەی لە عێراق سەرجەم چەکە قورسەکانی دەداتە سوپای عێراق.
بە ووتەی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەوان بە هێزەکانی ئەمریکایان ووتووە پێویستیان بە هێزە شەڕکەرەکانی ئەوان نییە و سوپای عێراق توانای ڕووبەڕووبوونەوەی داعشی هەیە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە