هێزەکانی ئەهلی حەق دوای هێرش کردنیان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداری دەدەنە عێراق و لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هێرش کردن

پەیامی کورد      ...    هێزەکانی ئەهلی حەق دوای هێرش کردنیان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداری دەدەنە عێراق و لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هێرش کردن

هەندیک لە سەرچاوە میدیاییەکان هەواڵ دەدەن کە لە دوای دەست بەسەر کردنی یەکێک لە فەرماندەکانی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق ، وەکوو یەکێک لە هێرشبەرەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ، ‌یزەکانی ئەم گرووپە کەوتوونەتە ئامادەباشی تەواوە بۆ چەندین کاتژمێر لە هەندێک لە شەقامەکانی بەغدا ئامادەیی خۆیان نیشان داوە و لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەیان لە موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق یان بە نائاگایی و پشت گویخستی ئەم ڕووداوانە کردووە و ووتوویانە کە چاوەڕێی ئاماژەیەکی " قەیس خەزعەلی " ڕابەری عەسائێب دەکەن . هەروەها لە هەمان کاتدا سەرچاوەیەکی دیکەی میدیایی لە زاری عەسائێبی ئەهلی حەق ڕایانگەیاندووە کە ئەم گرووپە هیچ ئامادەیی یەکیان لە شەقامەکانی بەغدا نەبووە و هێزەکانی ئاسایش ی ئاماژە پێکرا هیچ پەیوەندییەکیان بەم گرووپەوە نییە و ئەو وێنە ڤیدیۆییانەی کە بڵاو کراونەتەوە کۆنن .

بە پێی راپۆرتێک هێزەکانی عەسائێبی ئەهلی حەق لە ناچەی " العرصات " و شەقامی " فەلەستین " هەژموونی خۆیان نیشان داوە و لە دوای چەند کاتژمێرێک گەڕاونەتەوە مەقەڕرەکانی خۆیان ، بەڵام ئێستاشی لەگەڵ دا بێ لە دەورووبەری بنکە و مەقەڕڕەکانی خۆیان لە ئامادەباشی تەواودان .

هەروەها سەرچاوەیەک لە ناو بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەق لەمبارەیەوە ووتی : کە عەسائێبی ئەهلی حەق مووڵەت یان بە سەرۆکوەزیرانی عێراق موستەفا کازمی داوە تاکوو کاتژمێر ٥ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئەم فەرماندە دەست بەسەر کراوە یان ئازاد بکرێت 

 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە