هێزەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر مۆڵگە و بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا
پەیامی کورد ... هێزەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر مۆڵگە و بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا
بە پێی زانیارییەکان چەند کاتژمێرێک دوای قسەکانی ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە پەرەدان و بەرفراوانکردنی بەرەبەرەی پانتایی هێرشەکانی وولاتەکەی لە سووریا ، کەناڵی ئەلمەیادین لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاند کە هێزەکانی تورکیا مۆڵگە و بنکەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆ یەکەمین جار لە سووریا کردووەتە ئامانج
تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر دەربارەی زەرەر و زیانەکان لە بەر دەستدا نییە
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە