هێزەکانی دژە تیرۆری ئێران بە ئەشکەنجە و داری کارەبایی هێرش دەکەنە سەر بەندکراوانی بەندیخانەی ئۆرمیە

پەیامی کورد      ...     هێزەکانی دژە تیرۆری ئێران بە ئەشکەنجە و داری کارەبایی هێرش دەکەنە سەر بەندکراوانی بەندیخانەی ئۆرمیە

ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر بە ٣٠ی مەی ٢٠٢١ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سێ لیوای دژەتیرۆری لە خۆی گرتووە  هێرشیان کردووەتە سەر بەندەکانی ۱و ۲ی بەندیخانەی ئۆرمیە و بەندکراوانی ئەم بەندیخانەیان خستووەتە ژێر ئەشکەنجە و لێدانی داری کارەباییەوە

بە پێی ڕاپۆرت و زانیارییەکان، هێزەکانی دژە تیرۆری بەندیخانەی ئۆرمیە ، هێزەکانی دژە تیرۆری ئاسایش ، و هەروەها هێزی دژەتیرۆر  ناسراو بە "نەوپا" کە بەگشتی ۱۲۰ کەسی سەرباز بوونە، هێرشیان کردۆتە سەر بەندەکانی ۱ و ۲ی بەندیخانەی ناوەندی ئۆرمیە و بەندکراوانی ئەم بەندیخانەیان کە بەهۆی بارودۆخی نالەباری بەندیخانە و ڕەوشی تەندرووستی، خواردەمەنی، قەرەباڵغی لە ڕادەبەدەرەوە مانیان گرتبوو، خستۆتە ژێر شەق و پێلاقە و لێدانی داری کارەباییەوە .

بە پێێ ڕاپۆرتەکان؛ ڕۆژی دووشەممە ۳ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەو نانە کە درابووە زیندانییان گەنیبووە و برنجەکەشیان پڕ بووە لە قۆڕ و ڕێخ کە هەر دوو بەندی زیندانی ئۆرمیە کاردانەوەیان نواندووە و نانەکەیان نەخواردووە و ناردوویانەتەوە بۆ چێشتخانەکەی بەندیخانەکە

هەروەتر سکاڵایان بەرزکردووەتەوە بۆ بارودۆخی مەترسیداری تەندرووستی و چاودێری پزێشکی لە دۆخی کۆڕۆنایی زینداندا، ئەم هۆکارانە  بووەتە هۆی ئەوەی دەرگاکانی بەندی،٢،١٢،١٤، ١دابخرێت و دڕندانە لە بەندکراوە ناڕازییەکان بدرێت و شەل و پەلیان بکەن. 


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە