هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

هەسەدە: هێرشەکەى داعش بۆ سەر گرتووخانەى حەسەکە بۆ ڕزگارکردنى تیرۆریستەکانیان بووە بەڵام شکستى هێنا
دوێنێ شەو داعش بە تەقینەوە هێرشى کردە سەر گرتووخانەى حەسەکە بۆ ڕزگارکردنى ئەو ٥٠٠٠ تیرۆریستەى خۆى کە لە زینداندان، بەڵام شکستى هێنا.

هێزەکانی سووریای دیموکرات " هەسەدە " ڕاگەێندراوێکی دەربارەی هێرشى سەر گرتووخانەی غوێرانی پارێزگای حەسەکەى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە:
هێرشە تیرۆریستییەکە کە لە ڕێگەى ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بوو، بە مەبەستى ڕزگارکردنى ئەو داعشییانە بووە کە لە زیندانەکەدان. هێشتا دۆخی ئەمنی نزیکی گرتووخانەکە ئاسایی نییە.
 تیرۆریستەکانى داعش هاووڵاتیانیان کردووەتە لەمپەرى مرۆیی تا ئێمە نەتوانین دەست بکەینەوە.
شانەکانی داعش لە گەڕەکی زهوور و هەندێک ناوچەی دەورووبەری خەڵکی سڤیلیان کردووەتە لەمپەر و قەڵغان . تەنانەت چەند کەسێکی سڤیلیان کوشتووە کە دژیان وەستاونەتەوە. هەر بۆیە پێویستە هۆشیارانە و بە ووردى مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەکەدا بکرێت.
هەموو هەوڵێک دەدەین لەپێناو پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل و زیندانەکە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە