هێزەکانی قەسەدە لە کەمپی ئەلهۆل دەیان لایەنگر و ئەندامی داعش دەستبەسەر دەکەن
پەیامی کورد ... هێزەکانی قەسەدە لە کەمپی ئەلهۆل دەیان لایەنگر و ئەندامی داعش دەستبەسەر دەکەن .
هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا لە کەمپی ئەلهۆل لە ئۆپراسیۆنێکدا دهیان لایەنگر و پاڵپشتی داعش یان دەستبەسەرکرد .
هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیکی کورد لە سووریا " قەسەدە " بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکی ئەمنییەتی بەرفروان یان بۆ بەدواداچوونی پاشماوەکانی داعش لە ناو کەمپی ئەلهۆل دەست پێکرد
کەمپی ئەلهۆل شوێنی نیشتەجێبوونی لانیکەم ٦٣ هەزار پەنابەرە کە لە لایەن هێزە کوردییەکان ەوە سەرپەرەشتی دەکرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هێزە کوردییەکان لە یەکێک لە کەمپەکانی پەنابەران لە باکووری سووریا که شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵە و ئەندامانی داعش ە، و ئۆپراسیۆنی ئەمنییەتی یان دەستپێکردووە.
به پێی ڕاپۆرتێک "زیاتر لە ۳۰ ژن و پیاو" لەم ئۆپراسیۆنەدا دەستبەسەر کراون که خەڵکی سووریا و ووڵاتانی هەندەران و "جێ گومانن بۆ پاڵپشتیکردن لە داعش".
سیامەند عەلی بەرپرسی میدیایی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی کورد قەسەدە ووتی : ئۆپراسیۆنی ئەمنییەتی ناوبراو لە دوای زیادبوونی جمووجووڵەکانی بنەماڵەکانی داعش و چەند بەرامبەر بوونی تاوان و جەنایەت لە ناوخۆی کەمپی ئەلهۆل دەستی پێکردووە تاکوو مەترسییەکانی داعش سەرەتا لەم کەمپ ەوە و دواتر لە ناوچەکە کەم بکرێتەوە .
هەروەها ووتەبێژێکی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا وتوویەتی لانیکەم ۶ هەزار هێز لەم ئۆپراسیۆنەدا بەشدار دەبن و ئامانجیشیان کۆتایی هێنان به کوشتن لە کەمپی ئەلهۆلە که میلیشیاکانی داعش بەرپرسی ئەو کوشتن و بڕینانەن.
ساڵی پار ۳۳ کەس و ئەمساڵ ٤٠ کەس لەم کەمپە کوژراون.
کەمپی ئەلهۆل لە لایەن هێزە کوردییەکان سەرپەرەشتی دەکرێت و جێگەی دانیشتنی لانیکەم ٦٣ هەزار پەنابەرە.
زۆربەی دانیشتووانی ئەم کەمپە منداڵان و ژنانی سەر بە هێزەکانی داعشن. زۆربەیان هیی وڵاتەکانی سوریا و عێڕاقن بەڵام هەزاران کەسیش لە ئەورووپا و ئاسیادان.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە