هێزەکانی ناتۆ لە عێراق بە شێوەیەکی بەرفراوان زیاد دەکرێن
پەیامی کورد ... هێزەکانی ناتۆ لە عێراق بە شێوەیەکی بەرفراوان زیاد دەکرێن .
لە ئێستادا ٤ هەزار کەس هێزی ناتۆ لە عێراق جێگیرن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئینس ستۆلتێنبێرگ ، سکرتێری گشتی ناتۆ دوێنێ پێنجشەممە لە کۆنفڕانسێکی ڤیدیۆیی وەزیرانی بەرگری ووڵاتانی ئەندامی ناتۆ دا ووتی : ناتۆ بڕیاری خۆی بۆ بەرفراوانکردنی بەرپرسیاریەتییە ڕاهێنەرانەکانی خۆی لە عێراق پشتڕاست کردووەتەوە ، و بە نیازە ژمارەی هێزەکانی خۆی بە شێوەی کەم کەم لە ٥٠٠ بۆ ٤ هەزار کەس زیاتر بکات .
ستۆلتێنێبرگ ووتی : ئێمە بڕیارمان داوە بەرپرسیاریەتییە ڕاهێنەرانەکانی خۆمان وەکوو ناتۆ لە عێراق بەرفروان بکەین تاکوو لە هێزە عێراقییەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوەیان لە بەرامبەر تێرۆریسم پاڵپشتی و پشتیوانی بکەین و پێش بە گەڕانەوەی داعش بگرین . ژمارەی هێزەکانی ژێر پالپشتی و بەرپرسیاریەتی ئێمە لە ٥٠٠ کەس ەوە بۆ نزیکەی ٤ هەزار کەس زیادتر دەبێت .
جێگای ئاماژەدانە کە لە سەرەتای ئەپریل ، وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە میانەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێک دا دەربارەی بەرفراوانبوونی بەپرسیاریەتی ئەم ڕێکخاروە لە عێراق ڕێکەوتنیان ئەنجام دا . بە شێوەی تایبەت ، وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ ڕێکەوتنیان ئەنجام دا کە بەرپرسیاریەتی ناتۆ بریتییە لە ڕاهێنانی خاوەن پلەکان ، دەریاداران و پۆلیسی فێدڕاڵی عێراق دەبێت .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە