هێزەکانی هەپەگە ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکەنەوە

پەیامی کورد     ...   هێزەکانی هەپەگە ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکەنەوە 

هێزەکانی هەپەگە سەبارەت بە شەڕی زاپ ڕایانگەیاند کە لەم شەڕەدا ٨ سەربازی تورک کوژراون .

باڵی لەشکری پەکەکە ، هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە ڕاگەیندراویکدا بڵاویان کردەوە کە لە هەرێمی زاپ شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی ئەوان و هەروەها ئەرتەشی تقرکیا دا هاتووەتە ئاراوە و لەم هێرشەدا ٨ سەربازی تورکیا کوژراون .

ئەمڕۆ لە سەر ماڵپەڕەکانی سوسیال میدیا ی سەر بە هەژماری نزیک بە حکوومەتی تورکیاوە ڕایانگەیاندووە کە لە باشووری کوردستان لە دەرئەنجامی شەڕێکی قورس و دژواردا لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و ئەرتەشی تورکیا دا ٣ سەربازی ئەوان کوژراون و ٧ کەسی دیکەشیان بریندار بوونە ، بەڵام حکوومەتی تورکیا تاکوو ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەمبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە

هەر لەمبارەیەوە هێزەکانی هەپەگە لە ڕاگەێندراوێکدا کوژرانی ئەو کەسانە پشتڕاست دەکەنەوە و زیاتر ڕوونکردنەوەیان دا کە هێزەکانی ئەوان لە زاپ ٨ و ٩ ی کانوون دا لە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەرتەسی تورکیا و شەڕێکی قورس و دژوار لە نێوانیان دا هاتووەتە ئاراوە .

لە دەرئەنجام دا " ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەرتەشی ئەو وولاتە سزا دروان و گەریلاکانیان صوونەتە سەر تەرمی ٨ لە سەربازانی ئەرتەشی تورکیا و دەستیان گرتووە بە سەر چەک و تەقەمەنییەکانی ئەوان دا .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە