هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیسرائیل بۆ جۆبایدن: ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کارەساتبارە
پەیامی کورد ... هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیسرائیل بۆ جۆبایدن: ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کارەساتبارە
زیاتر لە پێنج هەزار بەرپرس و هێزی دەزگای هەواڵگری و زانیاری پێشووی ئیسرائیل نامەیەکیان بۆ جۆبایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ناردووە و واژوویان کردووە و داوایان لێکردووە لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕێکنەکەوێ.
به پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، لە نامەکەدا هاتووە: بەگوێرەی ئەزموون و لێکدانەوەمان، لەو باوەڕەداین کە ئەم ڕێککەوتنە بە هۆکارگەلێکی بەرفراوان، بۆ ئاشتی و ئەمنییەتی ئەمریکا، ئیسرائیل و جیهان کارەساتبارە.
واژووکەرانی ئەم بەیاننامەیە ئاشکرایان کردووە کە ئەم ڕێککەوتنە "ڕێگە خۆشکەرە" بۆ دەستپێڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بۆ چەکە ئەتۆمییەکان و ئەمەش تا ساڵی ٢٠٣١ دەخاینێت و تا ئەو کاتە هیچ هێزێک ناتوانێت سەرکەشییەکانی کۆماری ئیسلامی لەقاو بدات.
ناوبراوان لەم بەیاننامەیەدا ڕایانگەیاند که «ئەم ڕێککەوتنە، کێبەرکێیەکی چەکداری لەناوچەکەدا درووست دەکات کە ووڵاتانی میسر، عەرەبستان و ووڵاتانی سونە ناچار دەکات خۆیان بەچەکی ئەتۆمی ئاراستە بکەن هەتا بتوانێت بەرپەرچی ئاژاوەگێڕییەکانی کۆماری ئیسلامی بدەنەوە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە