هێزە سەربازییەکانی عێراق مووڵەتی دیاریکراو دەداتە پەکەکە و شەڕڤانان بۆ بەجێهێشتنی شەنگال

پەیامی کورد      ...   هێزە سەربازییەکانی عێراق مووڵەتی دیاریکراو دەداتە پەکەکە و شەڕڤانان بۆ بەجێهێشتنی شەنگال

‌‏هێزی سەربازی عێڕاق تا مانگی داهاتووی زایینی دەرفەتی دایە گەریلا و شەڕڤانانی پەکەکە تاکوو خاکی شەنگال جێ بهێڵێن.

هەروەها هەر ئەمڕۆ ٢٨ی مارس ی ٢٠٢١ شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و هێزە عێراقییەکان دا لە شەنگال هاتووەتە ئاراوە

خەڵکی شەنگال گلەیی ئەوە دەکەن کە پەکەکە دەستی گرتووە بەسەر شارەکەیاندا و لە هەموو گەڕەکەکان سەیتەرە و بازگەیان داناوە

هەروەها ئەمە لە حاڵێکدایە کە فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی شەنگال ڕایگەیاندبوو ، پەكەكە و سوپای عێراق لە شەنگال بەرامبەر یەكتری وەستاون و، سوپای عێراقیش هێزێكی گەورەی لە شنگال كۆ كردووەتەوە.

عەقید لوقمان گلی، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی شەنگال ڕایگەیاند : "سوپای عێراق هێزێكی گەورەی لە شەنگال كۆ كردووەتەوە و پەكەكەش هەموو هێزەكانی خۆی ئامادە كردووە، بۆیە لە چیای شنگالدا هەردوو هێز بەرامبەر یەكتری وەستاون".

ئەو فەرماندەیە ووتیشی: "ماوەكەی پەكەكە تەواو بووە، سوپای عێراقیش ئەو فەرماندانەی سوپاكەی گۆڕیون كە هاوكاریی پەكەكەیان دەكرد، هەروەها هەموو ڕێگاكانی نێو شارۆچكەكانی شەنگال و چیایەكەی بەسەر پەكەكەدا داخستوون، پەكەكەش دەیەوێ بە ناوی ئێزدییانەوە شەڕێك دژی سوپای عێراق بەرپا بكات".

گلی ئاماژەیشی دا، كەتیبەی پشتیوانی سوپای عێراق و لیوای ''دووپشك'' لە شەنگالن، چوونكە ئەمە چەندین جارە سوپای عێراق داوا لە پەكەكە دەكات هێزەكانی لە شەنگال دەربچن، كەچی ناچنە دەرەوە، بۆیە ئەمجارە سوپای عێراق بێ ئەوەی گفتوگۆ بكات، بە زەبری هێز پەكەكە دەكاتە دەرەوە.

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە