هێزە چەكدارەكانی ئێران، ئەمریكا تۆمەتبار دەكەن
پەیامی کورد ... هێزە چەكدارەكانی ئێران، ئەمریكا تۆمەتبار دەكەن
هێزە چەكدارەكانی ئێران، ئەمریكا تۆمەتباردەكات بە تێكدانی ئاسایشی گۆی زەوی و دەڵێت، جیهان گەورەترین زەرەرمەندی لەدەستدانی قاسم سلێمانییە.
بە پێی ڕاپۆرتێک عەمید – ئەبۆلفەزڵ شكارچی گەورە ووتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕایگەیاند : “هیچ تێكدانێكی ئاسایش بەبێ پشتیوانی ئەمریكییەكان ناكرێت ، ئەمریكا بە هاوكاری لایەنی تر ڕێكخراوی داعشی تیرۆریستی دامەزراند بۆ لێدانی ئایین، تاوانكارانیان لە چەندین نەتەوە و زمانەوە كۆكردەوە و بەریاندانە عێراق و سووریا و قێزەونترین تاوانیان بەناوی ئیسلامەوە كرد، بەڵام لەڕێگەی قاسم سلێمانییەوە ڕووبەڕوویان بووینەوە”.
ووتیشی، سلێمانی-یان بەوپەڕی زۆڵم و لووتبەرزییەوە تیرۆركرد و جیهان بوو بە گەورەترین زەرەرمەندی لەدەستدانی قاسم سلێمانی.
بەپێی ووتەی شكارچی، “ئەمریكا گەورەترین تیرۆریست و لەخۆگری تیرۆریستانە، گەورەترین پێشێلكاری مافی مرۆڤە لە جیهاندا و گەورەترین تاڵانكەری پارەی گەلان و دەرامەتەكانی گەلانی موسڵمانە”.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە