هێز و حێزبێکی نوێی سیاسی لە سلێمانی دادەمەزرێت " بەڵام ... "

پەیامی کورد     ...    هێز و حێزبێکی نوێی سیاسی لە سلێمانی دادەمەزرێت " بەڵام ...   "

یەکێک لەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کە بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی لەحیزبەکە دوورخراوەتەوە بەکەسێکی نزیک لە لاهووور شێخ جەنگی ناسراوە، باس لە درووستکردنی حیزبێکی نوێ دەکات، و جووڵەکانی لاهوور شێخ جەنگی‌ و هاوڕێیەکانی لە دوای هاتنی ساڵی نوێوە ئاشكراده‌كات.
شادومان مەلا حەسەن کەسی نزیکی لاهوور جەنگی‌ و یەکێک لەو ئەندامانەی سەرکردایەتی یەکێتی کە بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی لەحیزبەکە دوورخرایەوە لە نووسینێکدا باس لە گرینگبوونی درووستکردنی هێزێكی نوێی سیاسی دەکات.
پێشی وایە، "ئەگەر هێزێکی نیشتیمانی‌و نوێ درووست ببێت‌ و درووشم‌ و ئامانجەکانی لەگەڵ ڕاستییەکانی ئەمڕۆی هەرێم بگونجێت، ئه‌وە دەتوانێت ببێتە زۆرینەو هێزی یەکەم له‌هه‌رێمى كوردستان".
شادومان مەلا حەسەن لەدرێژەی نووسینەکەیدا باسی لەوەکردوە، هەر هێزێکی نوێ بێتە مەیدانەکە و بتوانێت خۆی لەگەڵ خواستەکانی خەڵکی هەرێم بگونجێنێت‌ و بتوانێت لە ٢٥%ى دەنگی هاووڵاتیان بەدەست بهێنێت، ئه‌وە دەبێتە هێزی یەکەم‌ و دەرفەتی ئێستاش لەبارە بۆ سەرهەڵدان‌ و درووستبوونی هێزێکی نوێی سەرتاسەری.
ئەم ووتانەی شادومان مەلا حەسەن لەکاتێکدایە کە بەشێک لەچاودێران‌و کەسانی ئاگادار لەدۆخی نێو یەکێتی باس لەوەدەکەن، لاهوور شێخ جەنگی کە بەبریاری مەکتەبی سیاسی‌و بافڵ تاڵەبانی لەحزبەکەی دورخراوەتەوە، لەگەڵ کەسە نزیکەکانی لەگفتوگۆی هەنگاوی داهاتوودایە.
هەروەها بە پێی زانیارییەکان ئەوەی دەستکەوتەوە، پێدەچێت لەدوای هاتنی ساڵی نوێوە جووڵەکانی لاهوور جەنگی‌ و هاوڕێکانی دەستپێبکات بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی سیاسی خۆیان لەگۆڕەپانی سیاسی هەرێم.

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە