هێند مووشەکی کرووزی بێرەهمووسی تاقیکردەوە

پەیامی کورد    ...   هێند مووشەکی کرووزی بێرەهمووسی تاقیکردەوە .

هێند مووشەکێکی پێشکەوتووی بە ناوی بێرەهمووس ی لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ڤیساخاپانتام هاوێشتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی بەرگری وەزارەتی بەرگری هێند لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند : هێند مووشەکی کرووزی پێشکەوتووی بێرەهمووس ی تاقیکردووەتەوە . ئەم مووشەکە لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ڤیساخاپانتام ەوە هاوێشتراوە .

ئەم ڕێکخراوە هەروەها ووتی : کۆپی یەکی پێشکەوتووتری دژە مووشەکی لە مووشەکی کرووزی سەرووی دەنگی بێرەهمووس ەوە ئەمڕۆ لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ڤیساخاپانتام ەوە هاوێشتراوە . لەم پەیامەدا هاتووە کە مووشەکەکە بە تەواوی ئامانجەکەی خۆی پێکاوە .

لە مانگی دیسەمبەری ساڵی ڕابردووەوە وەزارەتی بەرگری هێند هەوالی لە تەواوکردنی تاقیکردنەوەی مووشەکی کرووزی بێرەهمووس لە فڕۆکەی شەڕکەری سۆخۆ - ٣٠ ی یەوە ڕاگەیاندبوو . هاوێشتنی تاقیکاری لە مەیدانی ڕاهێنانی چاندی پوور لە ئیالەتی ئۆدیشا وە ئەنجام دراوە .

 

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە