هێند مووشەکێک بە هەڵە بەرەو پاکستان دەهاوێژێت

پەیامی کورد    ...  هێند مووشەکێک بە هەڵە بەرەو پاکستان دەهاوێژێت

ئیسلام ئاباد : ئەم " هاوێشترنە مەترسیدارانە " پڕ لە زەرەر و زیانگەلی ماددی و هەروەها گیانی کەسانی سفیل و هەروەها فڕۆکەگەلی سنووری ئاسمانی پاکستانی خستە مەترسییەوە

وەزارەتی بەرگری هێند جگە لە دەربڕینی نیگەرانی و خەمی ققول ڕایگەیاند کە ئەرتەسی ووڵاتەکەی بەهەڵە ، مووشەکێک یان بەرەو پاکستان هاوێشتووە .

جێگای ئاماژدانە کە هێند بە زۆرینەی هێندوو و پاکستان و موسڵمان لە کاتی سەربەخۆیی لە داگیرکاری بەریتانیا لە ساڵی ١٩٤٧ ، ەوە سی شەڕیان پێکەوە هەبووە کە دوو حاڵەتیان لە سەر ناوچەی جێناکۆکی کەشمیر بووە

ئەمم دوو ووڵاتە سنوورگەلی هابەشیان هەیە کە کەل و پەلی بەهێز و پتەو گەورەی سەربازی ، لە هەر دوو لایەنەوە جێگیر کراوە و لە هەندێک شوێن ، ئاڵۆزی و کێشەکان لە ئاستێکدا زیادی کردووە کە بووەتە هۆی نیگەرانی گەلی تووند سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکگەلی ئەتۆمی یەوە .

وەزارەتی بەرگری هێند لە بەیاننامەکەی خۆیدا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : وەکوو بەشێک لە ئۆپراسیۆنیە ڕۆتینییەکانی پارێزگاریکردن ، ڕوودانی کێشە تەکنیکی ، بووەتە هۆی هاوێشتنی مووشەکێکی هەڵە

هەر لەمبارەیەوە وەزارەتی بەرگری هێند جۆری مووشەکەکەی دیاری نەکردووە بەلام ڕایگەیاندووە کە لە ناوچەیەک لە پاکستان کەوتووەتە خوارەوە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە