هێند ٧٥ سیاسەتمەداری کەشمیری دەست بەسەر دەکات

پەیامی کورد     ...   هێند ٧٥ سیاسەتمەداری کەشمیری دەست بەسەر دەکات

حکوومەتی ژێر کۆنترۆڵی هێند دەیان سیاسەتمەداری کەشمیری دەست بەسەر کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە خۆجەییەکان لە کەشمیر کە بوو بە هۆکاری سەرکەوتنی هاوپەیمانییەک لە سیاسییە خۆجەییەکانی ئەم ناوچە موسڵمان نشینە ، حکوومەتی هێند ٧٥ سیاسەتمەداری کەشمیری دەست بەسەر کرد . ئەمە یەکەمین جارە لە دوای هەڵوەشاندنەوەی سەربەخۆیی کەشمیر کە سیاسییەکانی کەشمیری بەم هەژمارە زۆرەوە دەست بەسەر دەکرێن . ساڵی ڕابردوو دەوڵەتی تووندڕەوی موودی سەرۆکوەزیرانی هێند سەربەخۆیی کەشمیری هەڵوەشاندەوە و چەندین مانگ ئینتەرنێت و تەلەفۆنی مۆبایلی لە دۆڵی هیمالایا داخست .

لە نێوان دەست بەسەرکراوەکان دا ڕابەرانی بزووتنەوە جیاخوازەکانی کەشمیر و هەروەها ئەندامانی گرووپی کۆمەڵەی ئیسلامی ئەم ناوچەیەش دەبینرێن . پۆلیسی هێند ڕایگەیاند ئەم کەسانە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی پێشگیرانە دەست بەسەر کراون . هاوپەیمانی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی کەشمیر دەوڵەتی موودی بە پشت گوێ خستنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی تاوانبار کرد و دوای لێکرد کە دەست بەسەر کراوەکانی ئازاد بکات


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە