هێند پشکنینی زۆرەملی بۆ گەشتیارانی چینی دەگرێتەبەر
پەیامی کورد ... هێند پشکنینی زۆرەملی بۆ گەشتیارانی چینی دەگرێتەبەر
بەرپرسانی هێندی ڕایانگەیاند کە هەموو گەشتیار و موسافرانێک کە لە چین ، هۆنگ کۆنگ ، ژاپۆن ، کۆریای باشوور ، سەنگاپوور و تایلەندەوە دەچنە ئەو ووڵاتە ، بۆ چوونیان بۆ ناوخۆی ئەو ووڵاتە لە یەکەمی جانیوەری یەوە دەبێ تاقیکردنەوە و پشکنینی کۆرۆنای نێگەتیڤ نیشان بدەن . موسافرانی ئەم ووڵاتانە دەبێ پێش چوونیان ، دەرئەنجامەکەی خۆیان لە ماڵپەڕی دەوڵەتی هێند دابەزێنن .
چەندین ووڵاتی دیکە ، لەوانەش ویلایەتەیەکگرتووەکان ، ژاپۆن ، ئیتاڵیا و تایوان پێشتر لە کاردانەوە بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی ئەم دواییەی کۆرۆنا ، پشکنین گەلی زۆرەملی بۆ ئەو موسافرانەی کە لە چین ەوە دەڕۆن گرتووەتە بەر .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە