هێنری کێسینجێر : ئێستا کاتی ئاشتی لە ئۆکراینە

پەیامی کورد   ...  هێنری کێسینجێر : ئێستا کاتی ئاشتی لە ئۆکراینە

وەزیری دەرەوەی پێشووی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئێستا کاتی دەستپێکردنی ووتووێژگەلی ئاشتی لە ئۆکراینە .

" هێنری کێسینجێر " دیپلۆماتی کۆنەکاری ئەمریکی ڕایگەیاند : کاتی ئاشتی لە ئۆکراین بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شەڕێکی دیکەی جیهانی وێرانکار نزیکە ، بەڵام خەون و خەیاڵەکانی هەڵوەشاندنەوەی ڕووسیا دەتوانێ ئاڵۆزی و شێواوی ئەتۆمی بەدی بهێنێت .

هێنری کێسینجێر ئەندازیاری سیاسەتی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە شەڕی سارد لە بەرامبەر یەکیتی جەماهیری شەورەوی وەکوو وەزیری کاروباری دەرەوە لە کاتی سەرۆکانی کۆماریخواز ڕیچارد نیکسۆن و جێراڵد فۆرد ، لە کاتێکدا کە ڤلادێمیر پووتین بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ٢٠٠٠ بوو بە سەرۆککۆمار ، بارەها چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین کردووە .

لە ئێستادا هێنری کێسینجێر ووتوویەتی باشترین کات بۆ دەستپێکردنی ڕەوەندی ئاشتی لە شەڕی ئۆکراین ئێستایە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕووسیا ئێستا نزیکەی یەک لە سەر ٥ی ئۆکراینی لە ژێر کۆنترۆڵدایە .

 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە