هەراس و وەحشەتی ئەورووپا لە گەیشتنی کۆرۆنای نوێی چینی بۆ ئەم دوورگەیە
پەیامی کورد ... هەراس و وەحشەتی ئەورووپا لە گەیشتنی کۆرۆنای نوێی چینی بۆ ئەم دوورگەیە
کۆمیتەی ئەمنییەتی تەندرووستی یەکیتی ئەورووپا دوێنێ پێنجشەممە داوای لە ووڵاتانی ئەندامی ئەم یەکیتییە کرد تاکوو هاوکات لەگەل کرانەوەی سنوورگەلی چین ، هەنگاوگەلێکی هاوبەش یان لە دژی نەخۆشی کۆرۆنا بگرنە بەر و جێبەجێی بکەن .
ئەم کۆمیتەیە کە گرووپێکی ڕاوێژکاری نافەرمی دەربارەی ئەمنییەتی تەندرووستی لە ئاستی ئەورووپایە ، لە دوای بەڕێوەبردنی دانیشتنێکی لەناکاوی خۆی سەبارەت بە دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین ڕایگەیاند کە " هەماهەنگی لە بەرەوڕووبوونەوەی نیشتیمانی لەگەڵ هەڕەشەگەلی جیددی سنووری بۆ تەندرووستی زۆر گرینگە .
لە بەردەوامی ئەم پەیامەدا هاتووە : " ئێمە دەبێ بە شێوەی هاوبەش هەنگاو بنێین و هەر بەم مەبەستە بەردەوامی بە گفتووگۆوەکانمان دەدەین ."
ئەم دانیشتنە لە دوای ئەوەوە بەڕێوە چوو کە ئیتاڵیا ئەنجامدانی پشکنینی زانینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ هەموو موسافرەکانی کە لە چین ەوە سەردانی ئەو ووڵاتە دەکەن کردە زۆرەملی . هەرچەندە بڕیارەکەی وەزارەتی تەندرووستی ئیتاڵیا لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی پشتڕاست کردنەوەی تووشبوونی نیوێک لە موسافرانی دوو فڕین ی هاتن بۆ فڕۆکەخانەی میلان لە شارەکانی چین ەوە بە هۆی ئۆمیکرۆن ەوە گیرایە بەر .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە