هەردوو دۆزرەوەکەی واکسەنی کۆرۆنا کوردن

پەیامی کورد     ...    هەردوو دۆزرەوەکەی واکسەنی کۆرۆنا کوردن

ڕاوێژکاری زانستی پڕۆژەی زانستی فایزەر ی ئەمریکا بۆ بەرهەم هێنانی واکسەنی کۆرۆنا لە ئەورووپاش کوردە و خەڵکی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ە .

بە پێی زانیارییەکان دوکتۆر فەرشید شەهسەواری ١٩٦٦ ی شاری قەسری شیرین ە و خاوەنی بڕوانامەی دوکتۆرای ژێنێتیک ە لە زانکۆی لیلی ی فەڕەنسا کوڕی خوا لێخۆشبوو مەحموود شەهسەواری یە 

فەرزاد شەهسەواری برای ئەم لێکۆلەرە زانایە کە ئێستا سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆسیقای پارێزگای کرماشان ە و یەکێک لە هونەرمەندانی بەناوبانگی مۆسیقایە و ئەم هەواڵەی پشت ڕاست کردووەتەوە

هەروەها واکسەنی بایۆنتیک ی کۆرۆنا لە دوای یەک ساڵ لە بڵاوبوونەوەکەی لە لایەن دوو پڕۆفیسۆری کورد دانیشتووی ئاڵمانیاوە درووست کرا و بەرهەم هێنرا .

ئەم واکسەنە لە لایەن دوو هاوسەری کورد بە ناوەکانی " ئۆلزووم توورجی " و هۆگر ساهین " کە خەڵکی " ئێسکەندەرەوون " و مالاتیا ی باکووری کوردستانن درووست کراوە .

دوکتۆر ئەکرەم ناسان ، سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی زانکۆی بەرلین لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە ئەم دوو واکسەنە کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر لە ناوبردنی نیشانەکانی کۆرۆنا و هەروەها دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی کاتی هەڵگرتنی ڤیرووسەکە

ئەم واکسەنە لە لایەن دوو کۆمپانیای " فایزەر " و " بایۆنتیک " ی ئاڵمانی یەوە بەرهەم دێت و بڵاو دەبێتەوە .

بە ووتەی ئەم دوو زانایە کوردە باشترین ڕێکار بۆ ڕزگار بوون لە ڤیرووسی کۆرۆنا ئاگایی و زانیاری کۆمەڵگایە لەمبارەیەوە .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە