هەر دوو ووڵاتی ئیسرائیل و ئیمارات بڕیارێکی گرینگ سەبارەت بە گەشتکردنی هاووڵاتیانی ووڵاتەکەیان ڕادەگەێنن
هەردوو حكوومەتی ئیسرائیل و ئیمارات ڤیزای نێوان ووڵاتەكانیان لابرد و هاووڵاتییانی هەردوولا دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بۆ ئەو دوو ووڵاتە بكەن.
ئاوێنه: وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە ئاشكرایكرد، ڕێگە بە ئیسرائیلییەكان دەدرێت بەبێ ڤیزا گەشت بۆ ئیمارات بكەن.
ئییلێت شاكید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تویتێكدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگەوە ئیسرائیلی و ئیماراتییەكان دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا، گەشت بۆ ووڵاتەكانی یەكتر بكەن.
بەپێی بڕیارەكە، ئەو ئیسرائیلییانەی بۆ گەشتكردن دەچنە ئیمارات داوای ڤیزایان لێناكرێت، بەڵام ئەوانەی بەمەبەستی كاركردن و خوێندن و هۆكاری ئایینی گەشت بۆ ئیمارات دەكەن پێویستە ڤیزا وەربگرن.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا ئیمارات و بەحرەین پێكەوە لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕێككەوتن، دواتر و لە تشرینی یەكەمدا سودان ڕێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕاگەیاند، بەدوای ئەویشدا مەغریب بووە چوارەم ووڵاتی عەرەبی كە لە كۆتایی پارساڵدا لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕێككەوتن.
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە