هەر دوو گرووپە شیعە ناکۆکەکە پێکەوە کۆ دەبنەوە
پەیامی کورد ... هەر دوو گرووپە شیعە ناکۆکەکە پێکەوە کۆ دەبنەوە
بڕیاره له رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو هه‌ردوو سه‌ركرده‌و لایه‌نى ناكۆكى شیعه‌كان نوورى مالیكى و موقته‌دا سه‌در پێكه‌وه كۆببنه‌وه‌و دواین بڕیار له‌باره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو بده‌ن.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌درو نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا‌و سه‌ركرده‌ى دیارى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعى كۆده‌بنه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به دواین هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی لایه‌نه‌كانى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعى ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربریوه جه‌عفه‌ر سادق سه‌در ئامۆزاى موقته‌دا سه‌در ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و ئه‌مه‌ش كلیلى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى به‌رده‌م پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقه.
سوننه‌كان هه‌ر زوو له‌ناو خۆیان ڕێكه‌وتن و دواى ململانێیه‌ك لایه‌نه شیعیه‌كانیش له‌ناو خۆیاندا له‌ڕێكه‌وتن نزیك ده‌بنه‌وه‌و ئه‌وه‌ى ماڵى په‌رته‌وازه‌یه لایه‌نه كوردیه‌كانه و تائێستا له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆكىكۆمارى عێراق ڕێنه‌كه‌وتوون.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە